هه‌ولێر: KNN نه‌خۆشانی تالاسیما به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌‌

04/12/2017

‌ ‌ زیاتر له‌ دوو مانگه‌ هیچ جۆره‌ ده‌رمانێكی نه‌خۆشی تالاسیمیا له‌ سه‌نته‌ری تالاسیمیای هه‌ولێر نه‌ماوه‌ و  ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌شی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌. 

كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیاش رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ مانگێك بڕی ١٠ هه‌زار كارتۆن حه‌ب و پێداویستی‌ پزیشكیان پێویسته‌، به‌ڵام  دوو مانگه‌ هیچ ده‌رمانێك نه‌ماوه‌  له‌ كاتێكدا ئه‌م ده‌رمانانه‌ گرانن و بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك له‌ مانگێكدا هه‌زار دۆلاری پێویسته‌ و ئه‌وه‌ش له‌ توانای كه‌سوكاری‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌دا نیه‌.

ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگه‌ هیچ جۆره‌ ده‌رمانێكی نه‌خۆشی تالاسیمیا له‌ سه‌نته‌ری تالاسیمیای هه‌ولێر نه‌ماوه‌ ژیانی ئه‌م نه‌خۆشانه‌ش له‌ مه‌ترسیدایه‌ .

كه‌ی ئێن ئێن له‌ هه‌ولێر  ئه‌و كه‌سانه‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ ده‌ست نه‌خۆشی‌ تالاسیمیاوه‌ ده‌ناڵێنن  و ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه‌ باس له‌ دۆخی‌ ژیانیان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو:

به‌ گوێره‌ی‌ ئاماری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ تالاسیمیا ته‌نها له‌ هه‌ولێر نزیكه‌ی ٦٠٠ توشبوو به‌ تالاسیمیا هه‌ن، له‌گه‌ل ٣٠٠ نه‌خۆشی ئاواره‌, هه‌روه‌ها ته‌نها له‌ ساڵی ٢٠١٧ ی ١٢ نه‌خۆشی تالاسیمیا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و ئێستاش به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ ده‌رمانه‌وه‌ نه‌خۆشه‌كانی‌ تر ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیا رایگه‌یان بۆ مانگێك بڕی ١٠هه‌زار كارتۆن حه‌بی ئه‌كجیت و حه‌بی كلڤه‌ر و ده‌رزی دیسفرالیان پێویسته‌، به‌ڵام ماوه‌ی دوو مانگه‌ هیچ ده‌رمانیان نه‌ماوه‌ نرخی ئه‌م ده‌رمانانه‌ش به‌رزه‌ و بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك له‌ مانگیكدا هه‌زار دۆلاری پێویسته‌ كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ توانای كه‌سوكاری‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌دا نیه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر