هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هه‌وڵده‌ده‌ین حكومه‌ت بكه‌ینه‌ حكومه‌تی خه‌ڵك ‌

04/12/2017
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر - پارێزگاری‌ سلێمانی‌

‌ ‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری‌ نوێی سلێمانی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ ده‌ستبه‌كاربوو، له‌ یه‌كه‌مین رۆژی‌ ده‌وامكردنیدا پارێزگاری‌ نوێی سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند كارده‌كه‌ن حكومه‌ت بكه‌نه‌ حكومه‌تی‌ هاوڵاتی‌، هه‌وڵیشده‌ده‌ن پڕۆژه‌ی‌ نوێیان هه‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی‌ سلێمانی‌، جه‌ختیشیكرده‌وه‌  كارده‌كه‌ن بۆ چه‌سپاندنی‌ سیستمی‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.
 
كاتژمێر 7‌و سی خوله‌كی‌ به‌یانی‌ ... د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر  له‌ یه‌كه‌مین رۆژی‌ ده‌ستبكاربوونیدا وه‌ك پارێزگاری‌ نوێی‌ سلێمانی‌  به‌ره‌و بینای‌ پارێزگا به‌ڕێكه‌وت....

له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی‌ به‌دیوانی‌ پارێزگا، نوسراوی‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ بۆخۆی‌ ده‌ركرد له‌گه‌ڵ پارێزگاری‌ ڕاسپێردراو ئاڵوگۆڕی‌ ده‌سه‌ڵاتیانكرد 

به‌ر له‌ هه‌موو شتێك د. هه‌ڤاڵ په‌یامی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و هۆبه‌كانی‌ ناو بینای‌ پارێزگا دوپاتكرده‌وه‌.

پارێزگاری‌ نوێ سلێمانی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسیدا ‌و له‌ په‌یامی‌ ده‌ستبه‌كاربونیدا به‌ڵینی‌ دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ خۆجێی ده‌كه‌نه‌ حكومه‌تی‌ هاوڵاتی ‌و هه‌وڵده‌ده‌ن پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی نوێیان هه‌بێت بۆ سلێمانی.

پارێزگاری‌ نوێ سلێمانی‌ باسی له‌ گرنگی‌ چه‌سپاندنی‌ سیستمی‌ لامه‌ركه‌زی‌ كرد له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وتی‌ كارده‌كه‌ن بۆ چه‌سپاندنی‌ سیستیم لامه‌ركه‌زیی.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كاندیدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا كه‌ ساڵی‌ 2014 به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له‌ 240 هه‌زار ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆی‌ ته‌واوبونی‌ ماوه‌ی‌ یاسایی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، ئاماده‌نه‌بوو مه‌رسومی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بۆ ده‌ربچێت.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر