رانیه‌: دوای‌ دوو رۆژ له‌ دیارنه‌مانی‌ هاوڵاتیه‌ك به‌ مردویی‌ دۆزرایه‌وه‌‌

04/12/2017

‌ ‌ شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ راپه‌ڕین، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاوڵاتیه‌كی‌ 70 ساڵی‌ دانیشتووی‌ رانیه‌، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی‌ چووه‌ته‌ چیاو دواتر كوڕه‌كه‌ی‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ‌و به‌ڵام باوكی‌ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، وتیشی‌: دوای‌ گه‌ڕانێكی‌ زۆری‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ ‌و مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیس ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر