به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌: دابه‌شنه‌كردنی‌ نه‌وت خواستی‌ كاره‌بای‌ دوو به‌رامبه‌ر كردوه‌‌

04/12/2017
سالار حسامه‌دین- به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌

‌ ‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت, به‌هۆی‌ دابه‌شنه‌كردنی‌ نه‌وت خواستی‌ كاره‌بای‌ دوو به‌رامبه‌ر كردوه‌.

سالار حسامه‌دین, به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی‌ دابه‌شنه‌كردنی‌ نه‌وت هاوڵاتیان دوو به‌رامبه‌ر كاره‌با به‌كارده‌هێنن و ئه‌وه‌ش هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ زۆری‌ خواستی‌ كاره‌با و كه‌مبونه‌وه‌یه‌تی‌.

سیروان محه‌مه‌د,  وته‌بێژی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ له‌ باره‌ی‌ پێدانی‌ خشته‌ی‌ كاره‌بای‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاند: بۆ مانگی‌ یانزه‌ نرخی‌ هه‌ر ئه‌مپێرێك 42 دیناره‌ واته‌ ئه‌گه‌ر مۆلیده‌یه‌ك 180 كاتژمێر كاری‌ كردبێت  ئه‌وا بۆ ئه‌مپێرێك بڕی‌ حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دیناره‌.

وتیشی‌: موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ ئه‌م مانگه‌, له‌ به‌یانیاندا  له‌ كاتژمێر 7 بۆ 8:30  و عه‌سران له‌ 2:30 خوله‌كه‌وه‌ بۆ یه‌كی‌ شه‌و كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر