سلێمانی: زیاتر لە یەك ملیۆن حەبی هۆشبەر لەناوبران‌

04/12/2017

‌ ‌ زیاتر لە یەك ملیۆن حەب و چەند مادەیەكی جۆراو جۆری هۆشبەر لەلایەن تەندروستی سلێمانییەوە لەناوبران.

بەبڕیاری دادگای ئەمڕۆ تەندروستی سلێمانی بڕی زیاتر لە یەك ملیۆن حەبی هۆشبەر و هەزار حەبی ترامادۆڵ و سێ كیلۆ مادەی حەشیش و  یەك كیلۆ شیشەی كریستاڵی لەناوبرد.

ئەو مادە هۆشبەرانەی كە لەناوبران، لەچەند مانگی ڕابردودا لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

نوێنەری لیژنەی لەناوبردنی مادەی هۆشبەر لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، هەمو ئەو كەسانەی بازرگانیان بەو مادانە كردووە و بەكاریان هێناوە بەبڕیاری دادگای سلێمانی دەستگیر كراون و سزای یاساییان وەرگرتووە. 


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر