هاوسه‌رۆكی‌ هه‌ده‌په‌: ده‌میرتاشیان ده‌ستگیركردووه‌ به‌ڵام ناتوانن له‌ ناخی‌ خه‌ڵكدا ده‌ریبهێنن‌

21/11/2017

‌ ‌ هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان- هه‌ده‌په‌ ده‌ڵێ خۆهه‌ڵواسینی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا به‌ ئه‌تاتوركدا كێشه‌كانی‌ وڵات  چاره‌سه‌ر ناكات و ته‌نها دیموكراسی‌ ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌پارێزێت نه‌ك نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌.

سه‌رپیل كه‌مالبای‌ هاوسه‌رۆكی‌ هه‌ده‌په‌ له‌ وتارێكدا له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ پارته‌كه‌ی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشی‌ هاوسه‌رۆكی‌ هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیركردوه‌، به‌ڵام ناتوانن له‌ ناخی‌ خه‌ڵكدا ده‌ریبهێنن. 

هاوسه‌رۆكی‌ هه‌ده‌په‌ وتی‌: سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا بچوكترین به‌رپرسارێتی‌ ناگرێته‌ ئه‌ستۆ و ئێستا توندوتیژییه‌كان له‌سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدان- ئاكه‌په‌دا به‌ رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا هه‌زارو چوارسه‌د زیادیكردوه‌.

كه‌مالبای‌ ره‌خنه‌ی‌ توندی‌ گرت له‌ سه‌ردانی‌ وته‌بێژی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ توركیا بۆ سه‌ر گۆری‌ ئه‌حمه‌د كایای‌ گۆرانیبێژ له‌ پاریس و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، چۆن له‌ رویان دێت سه‌ردانی‌ گۆڕه‌كه‌ی‌ بكه‌ن له‌كاتێكدا هاورێ و دۆسته‌كانی‌ كایایان كوشتوه‌ یان ده‌ستگیریان كردون.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر