هه‌ولێر: كاروانێكی‌ هاوكاری‌ بۆ زیانلێكه‌وتوانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ڕێكرا‌

21/11/2017

‌ ‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر كاروانێكی‌ دیكه‌ی‌ كه‌مپینی‌ وه‌ته‌ن بۆ زیانلێكه‌وتوانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ڕێكرا, له‌ زانكۆی گه‌رمیانیش كه‌مپینێكی‌ نوێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری ڕاگه‌یه‌ندرا. 

فه‌رمان ره‌شاد, ئه‌ندامی‌ كه‌مپینی‌ وه‌ته‌ن به‌ KNN  راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كدا سێ‌ ملیۆن و دوو كاروانی‌ بارهه‌ڵگریش له‌ جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لی‌ خۆگه‌رمكردنه‌وه‌ بۆ زیانلێكه‌وتوانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌و له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ به‌شێك له‌ هاوكارییه‌كان ره‌وانه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كراون.

 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆتایی پێهێنراو به‌شێك له‌ هاوكارییه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی كرماشان كرا.

كه‌مپینه‌كه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جگه‌ له‌ كه‌لوپه‌ل ‌و پێدوایستی سه‌ره‌تایی، 75 ملیۆن دیناریی بۆ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوه‌كانی‌ كرماشان كۆكردوه‌ته‌وه‌. 

هاوكات له‌ زانكۆی گه‌رمیانیش كه‌مپینێكی نوێ راگه‌یه‌نرا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كه‌ چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر