سكرتێری كاروباری باژێڕه‌كان له‌ خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ژووری په‌یجوری سه‌ردانی دهۆك ده‌كه‌ن‌

21/11/2017

‌ ‌ سكرتێری كاروباری باژێڕه‌كان و ژووری په‌یجوری بزتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی‌ بادینان له‌ مه‌كۆی‌ دهۆك كۆبوونه‌وه‌و بارودۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێم و دۆخی ناوخۆیی گۆڕانیان له‌و سنوره‌ تاوتوێكرد.

 عوسمانی حاجی مه‌حمود, ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌راندن بۆ كاروباری باژێره‌كان و ئاسۆ ره‌حیم رێكخه‌ری ژوری په‌یجوری  به‌ ئاماده‌بوونی باژێروانی‌ دهۆك  له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌ن و بازنه‌ و ڕایه‌ڵه‌كانی مه‌كۆی دهۆك كۆبونه‌وه‌.

موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د, باژێروانی‌ دهۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ KNN ی‌ راگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسه‌ سیاسیه‌كانی ئێستای كوردستان و قۆناغی‌ دوای‌ ریفراندۆم تاوتوێكراوه‌, له‌ ته‌وه‌ره‌ی‌ دوه‌میش دۆخی‌ ناوخۆی‌ گۆران و هه‌ڵبژاردنی‌ ناوخۆیی‌ و چۆنیه‌تی‌ ئاماده‌كاری‌ گۆران بۆ ئه‌م قۆناغه‌و داهاتوش تاوتوێكراوه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر