دڵشاد شه‌هاب: پرۆژه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ ده‌ربازبون له‌م قۆناغه‌ خاڵی‌ باشی‌ تێدایه‌ ‌

21/11/2017

‌ ‌ ڕاوێژكاری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌فدی‌ حكومه‌ت و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ ئیجابی‌ وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت له‌ 70% بۆچونه‌كان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكبون, پرۆژه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش بۆ ده‌ربازبون له‌م قۆناغه‌ به‌ ئیجابی‌  وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت دوای‌ تاوتوێكردن به‌زوترین كات وه‌ڵامی‌ گۆڕان ده‌ده‌نه‌وه‌.

دڵشاد شه‌هاب ڕاوێژكاری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌شڵێت داواكاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ له‌ پاڵ به‌رده‌وامی‌ حكومه‌تی‌ ئێستا جێگه‌ی‌ گفتوگۆیه‌ و ڕۆڵی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش له‌ چاكسازی‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌گرنگ وه‌سفده‌كات.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر