خورماتوو: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا‌

21/11/2017

‌ ‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراو له‌ناو بازاڕی‌ گه‌ڕه‌كی‌ عه‌سكه‌ری‌ له‌ قه‌زای‌ خورماتوو ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 32 كه‌س كوژران و 75 كه‌س كه‌سی‌ تر برینداربوون.

په‌یامنێری‌ KNN رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ناو بازاڕی‌ سه‌وزه‌فرۆشه‌كاندا له‌ گه‌ڕه‌كی‌ عه‌سكه‌ری‌ روویداوه‌ كه‌ گه‌ڕه‌كێكی‌ شیعه‌نشینه‌، به‌پێی‌ هه‌واڵێك كه‌ ئاژانسی‌ ئه‌سۆشه‌یتد پرێس له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌سێكی‌ خۆكوژ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌.

لێپرسراوانی‌ پۆلیسی‌ عێراق ئاشكرایانكردوه‌، به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ 32 كه‌س كوژراون، له‌نێویاندا لانی‌ كه‌م شه‌ش كه‌س له‌ كارمه‌ندانی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ن، هاوكات 75 كه‌سیش برینداربوون.

قه‌زای‌ دوزخورماتوو یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی‌ كوردستان، له‌ دوای‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ئه‌م قه‌زایه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق و حه‌شدی‌ شه‌عبیدایه‌.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر