كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ كاتێكی نادیار دواخرا‌

21/11/2017

‌ ‌ به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاساییه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

په‌یامنێری KNNی‌ ڕایگه‌یاند، به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوای ته‌واوبوونی ڕێژه‌ی یاسایی به‌سه‌ر په‌رشتی ئه‌ڵماس فازیل، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆببنه‌وه‌ و تاوتوێی دۆخی كه‌ركوك و ڕووداوه‌كانی دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر بكه‌ن.

وتیشی: تا كاتژمێر 10:30 خوله‌ك له‌كۆی 41 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن 15 ئه‌ندام ئاماده‌بوون كه‌ 14 ئه‌ندامیان له‌ لیستی برایه‌تی و یه‌ك ئه‌ندامیشیان له‌ لیستی عه‌ره‌به‌.

ڕاشیگه‌یاند: بۆ ته‌واوبوونی ڕێژه‌ی یاسایی پێویسته‌ 21 ئه‌ندام ئاماده‌بن به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ نیو كاتژمێری تر دواخراوه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو بێت.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر