وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ كۆبونه‌وه‌دان‌

21/11/2017

‌ ‌ وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دۆخی‌ هه‌رێم ‌و پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ تاوتوێده‌كه‌ن.

وه‌فده‌كه‌ی‌ حكومه‌ت له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی‌ ‌و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت چه‌ند وه‌زیرێكیشیان له‌گه‌ڵدایه‌ ‌و كاتژمێر 10 ی‌ به‌یانی‌ گه‌یشتنه‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی ‌و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ‌و جڤاتی‌ نیشتمانیه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

وه‌فده‌كه‌ی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، گفتوگۆ له‌ باره‌ی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێم ‌و حكومه‌ت   ئه‌و پرۆژانه‌ تاوتوێده‌كرێن بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ پێشكه‌شكراون.

سه‌میر هه‌ورامی‌، سكرتێری‌ رۆژنامه‌وانی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌، به‌ KNNی‌ راگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كدا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌ ‌و گرفتانه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بونه‌ته‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر