هه‌ولێر: عوسمانی حاجی مه‌حمود له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان كۆبوه‌وه‌‌

20/11/2017

‌ ‌ عوسمانی حاجی مه‌حمود، ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر كۆبوه‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی مه‌كۆكانی گۆڕان له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر عوسمانی حاجی مه‌حمود، ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ باژێروان و بازنه‌ و ڕایه‌ڵه‌كانی مه‌كۆكانی هه‌ولێر و بنه‌سڵاوه‌ كۆبوه‌وه‌ و دۆخی هه‌رێم و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی كاری ڕێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گفتوگۆییان له‌باره‌وه‌ كرا.

هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانیش وێڕای خستنه‌ڕووی ڕاو سه‌رنجه‌كانیان، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كار بۆ چاككردنی دۆخی هاوڵاتیانی هه‌رێم و ناوچه‌ جێناكۆكان بكات.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر