كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بۆ كاتێكی‌ نادیار دواخرا‌

20/11/2017

‌ ‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی‌ بۆكاتێكی‌ نادیار دواخست، به‌بیانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ ناو ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر شوێنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن، پێشتریش سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ پشكی پارتی، ڕه‌تیكرده‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركوك تاوه‌كو دۆخی‌ شاره‌كه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر: ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كۆوبونه‌وه‌كه‌ دوابخرێت كورد پۆستی‌ پارێزگاری‌ له‌ده‌ست ده‌چێت ‌و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر