یاساناسان: كورد هیچ كارتێكی تری نه‌ماوه‌ دژی به‌غدا به‌كاری بێنێت‌

20/11/2017

‌ ‌ له‌كاردانه‌وه‌كه‌ی‌ به‌ بریاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراقدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێم، به‌بڕوای‌ به‌شێك له‌ چاودێرانی سیاسی و یاسا ناسان، ده‌ڵێن كورد هیچ كارتێكی تری نه‌ماوه‌ دژی به‌غدا به‌كاری بێنێ جگه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوری عێراق و مێزی گفتوگۆ، سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستانیش ده‌ڵێت هه‌ر بریارێك دادگای فیدراڵی عێراق ده‌ری بكات ئه‌و بڕیاره‌ یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه‌ و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ تانه‌ی لێبدات.

به‌بروای‌ به‌شێك له‌ چاودێرانی سیاسی و یاساناسان ، به‌ بریاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق بۆ هه‌ڵده‌وه‌شاندنه‌وه‌ی‌ هه‌موو ئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كورد هیچ كارتێكی تری نه‌ماوه‌ دژی به‌غدا به‌كاری بێنێ جگه‌ له‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوری عێراق و مێزی گفتوگۆ، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌لێت ئیستا كورد ده‌بێت بگه‌رێته‌وه‌ ده‌ستور و پێیه‌وه‌ پابه‌ندبێ.

به‌شیكی تر له‌ پارێزه‌ران و ئه‌ندامانی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆم سودی هه‌یه‌ بۆ كورد و ده‌توانێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رمێزی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان، ده‌شڵێن ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه‌موكوری زۆری هه‌بوو به‌تایبه‌ت نه‌بوونی یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌نگی لایه‌نه‌ كوردیه‌كان.

سه‌رۆكی یه‌كیتی په‌رله‌مانتارانی كوردستانیش ده‌ڵێت هه‌ر بریارێك دادگای فیدراڵی عێراق ده‌ری بكات ئه‌م بریاره‌ یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه‌ و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ تانه‌ی لێبدات.

چاودێرانی سیاسی و یاساناسان پێیانوایه‌ ریفراندۆم كارتێكی به‌هیز بوو له‌ده‌ستی كورد، به‌لام به‌ هۆی بی پلانی و هه‌ڵنه‌سه‌نگاندنی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورد و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ كاتێكی نه‌گونجاو و په‌كخستنی ده‌زگا شه‌رعیه‌كانی هه‌ریم وایكرد ئه‌نجام و ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم ببێته‌ هۆی قورستركردنی قه‌یرانه‌كان و ئاڵۆزكردنی كێشه‌ سیاسی و دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر