به‌غداد: بۆ دووه‌مجار هه‌وڵی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك شكستیهێنا‌

20/11/2017

‌ ‌ به‌كارهێنانی‌ ڤیتۆ له‌لایه‌ن جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ‌و نه‌هێنانی‌ ده‌نگی‌ پێویست، بۆجاری‌ دووه‌ بڕیاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكی‌ شكستپێهێنا، ئارام شێخ محه‌مه‌د داواده‌كات ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك چالاكببێته‌وه‌ ، و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ موزایه‌ده‌كردن و خۆشكردنی‌ ئاگری‌ ناكۆكییه‌كان.

له‌ به‌غدا هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌كارهێنانی‌ ڤیتۆی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران  بۆ دووه‌مجار ئه‌و هه‌وڵه‌ی‌ پوچه‌ڵكرده‌وه‌.

ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران داواده‌كات ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك چالاكببێته‌وه‌ ، و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان  دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ موزایه‌ده‌كردن و خۆشكردنی‌ ئاگری‌ ناكۆكییه‌كان.

له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، ١٤ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و  به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ یه‌كێتی‌ داوایه‌كیان پێشكه‌شی ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كردووه‌ بۆ له‌سه‌ركارلادانی‌ راكان جبوری‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت.

ئێستا دوای‌ ڕوداوه‌كانی‌ 16 ئۆكتۆبه‌ر چاوی‌ زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان هه‌میوی‌ له‌سه‌ر كه‌ركوكه‌ ، به‌ڵام ناكۆكی‌ نێوان لیستی‌ برایه‌تی‌ ڕه‌نگه‌ دواجار به‌زیانی‌ كورد له‌ كه‌ركوك بشكێته‌وه‌ ، كورد نه‌توانێت ئه‌و پۆست‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی‌ هه‌یبوو جارێكی‌ تر ببێته‌وه‌ به‌ده‌ستیان بهێنێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر