دوكان: دوای‌ 65 ساڵ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوی‌ دوكان دروست نه‌بووه‌ ‌

20/11/2017

‌ ‌ ماوه‌ی‌ بیست و یه‌ك ساڵه‌ هیچ لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تمه‌ند سه‌ردانی‌ به‌نداوی‌ دوكانی‌ نه‌كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌لامه‌تی‌ به‌نداوه‌كه‌, ئه‌مه‌ له‌ كاتێدا ده‌بێت پێنج بۆ شه‌ش ساڵ جارێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ و لیژنه‌ شاره‌زاكان پشكنین بۆ هه‌ر به‌نداوێك بكرێت.

به‌نداوی‌ دوكان یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ هه‌ره‌ گرنگ و ستراتیژه‌كانی‌ كوردستان و عێراق , كه‌ له‌ په‌نجاكانی‌ رابردودا له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ لقه‌كانی‌ روباری‌ دیجله‌ دروست كراوه‌ ئه‌ویش زێی‌ بچوكه‌ . ئه‌گه‌رچی‌ ته‌مه‌نی‌ ئه‌م به‌نداوه‌ گه‌یشتۆته‌ شه‌ست و پێنج ساڵ , به‌ وته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌نداوی‌ دوكان هیچ مه‌ترسیه‌كی‌ له‌سه‌ر نییه‌و له‌ روداوه‌ی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ سیانزه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌دا بێزیان ده‌رچووه‌ 

له‌ روی‌ جیۆلۆجییه‌وه‌ به‌نداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و چینانه‌ دروستكراوه‌ كه‌ له‌به‌ردی‌ دۆلۆمیت پێكهاتوه‌ پاشان به‌ردی‌ لایمستون و مارلی‌ تێدا به‌كارهاتووه‌, ئه‌م جۆره‌ به‌ردانه‌ش توانایه‌كی‌ زۆریان هه‌یه‌ له‌روی‌ به‌هێزی‌ و توانای‌ راگرتنی‌ به‌نداوه‌كه‌ , وه‌ به‌نداوی‌ دوكان له‌ پێنج دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ پێك دێت ....

به‌نداوی‌ دوكان ده‌كه‌وێته‌ باكوری‌ خۆرئاوای‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ ساڵی‌ 1954 وه‌ ده‌ست كراوه‌ به‌ دروست كردنی‌ و له‌ ساڵی‌ 1959 وه‌ ده‌ست كراوه‌ به‌ گلدانه‌وه‌ی‌ ئاو تیایدا , وه‌ یه‌كه‌م به‌نداوه‌ له‌ جۆری‌ كۆنكرێتی‌ چه‌ماوه‌و به‌رزی‌ به‌نداوه‌كه‌ 116 مه‌تره‌و درێژییه‌كه‌شی‌ 360 مه‌تره‌و , وه‌ ئه‌م به‌نداوه‌ توانای‌ هه‌ڵگرتنی‌ حه‌وت ملیار مه‌تر سێجا ئاوی‌ هه‌یه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر