عه‌بادی‌ پێشوازی‌ له‌بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ ده‌كات له‌باره‌ی‌ نا ده‌ستوریبوونی‌ ڕیفراندۆم‌

20/11/2017

‌ ‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ستایشی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی عیراق ده‌كات له‌باره‌ی‌ نا ده‌ستوریبونی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.  

نوسینگه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند, سه‌ره‌ڕای‌ خۆشحاڵییان به‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌, ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ پشتیوانیه‌ بۆ هه‌نگاو و بڕیاره‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ سه‌پاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فیدراڵی‌ و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ و مامه‌ڵه‌ نه‌كردن له‌گه‌ڵیدا. 

نوسینگه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ داوای‌ له‌هه‌مو لایه‌ك كردووه‌ ڕێز له‌ده‌ستور بگرن و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ش كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی‌ ناكۆكیان له‌سه‌ره‌و خۆیان به‌دووربگرن له‌هه‌ر هه‌نگاوێكی‌ نا ده‌ستوریی‌ و  نا یاسایی‌. 



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر