راوێژكارێكی‌ یاسایی: بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌‌

20/11/2017

‌ ‌ ڕاوێژكارێكی یاسایی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێم، پێویستی به‌وه‌نیه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌یاننامه‌ی بۆ ده‌ربكات، چونكه‌ به‌ پێی مادده‌ی 94ی ده‌ستوری عێراق بڕیاره‌كانی دادگاكه‌ مولزه‌مه‌ بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌بێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پێوه‌ی پابه‌ندبن. 

ده‌شڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم جارێكی تر ناتوانێت تانه‌ له‌و بڕیاره‌ی دادگا بدات و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌ بڕیاره‌كه‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر