هه‌ولێر: به‌ ده‌یان خوێندكاری‌ زانكۆ له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا گردبوونه‌وه‌‌

20/11/2017

‌ ‌ خوێندكارانی‌ زانكۆ بۆ جارێكی‌ تر له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا گردبونه‌وه‌ و بۆماوه‌ی‌ پێنج كاتژمێر رێگای‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تیان داخست.

چه‌ند خوێندكارێك به‌ KNNN یان راگه‌یاند: تا  بڕیاری‌ ده‌ نمره‌ و وانه‌ی‌ په‌ڕینه‌وه‌ نه‌درێت, خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ رێكده‌خه‌ن و فشاری‌ مه‌ده‌نیان به‌رده‌وام ده‌بێت.

خوێندكاران بۆ  ماوه‌ی‌ پێنج كاتژمێر رێگای‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تیان داخست, ئێستاش چادریان له‌ به‌رده‌م بینای‌ وه‌زاره‌ت هه‌ڵداوه‌, هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لابردنی‌ چادره‌كانیان  ده‌كه‌ن.

خوێندكارانی‌ زانكۆ ده‌ڵێن: نوێنه‌ریان سه‌ردانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كردوه‌ به‌ڵام وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵا ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌نه‌بووه‌ نوێنه‌ریان ببینێت.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر