هاوسه‌رۆكی‌ مه‌سه‌ده‌: تائێستا بۆ كۆنگره‌ی‌ سوچی‌ بانگێشت نه‌كراوین‌

20/11/2017

‌ ‌ هاوسه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سوریای‌ دیموكرات ئاشكرایكرد، تائێستا رۆژئاوای‌ كوردستان بۆ كۆنگره‌ی‌ سوچی‌ له‌ روسیا بانگێشت نه‌كراوه‌, كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ قه‌یرانی‌ سوریا و زۆرینه‌ی‌ لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌شداری‌ تێدا ده‌كه‌ن.

ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سوریای‌ دیموكرات- مه‌سه‌ده‌ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، تائێستا ئه‌وان بۆ كۆنگره‌كه‌ سوچی‌ له‌ روسیا بانگێشت نه‌كراون.

هاوسه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سوریای‌ دیموكرات وتی‌: بانگهێشتكردنی‌ خۆسه‌ری‌ دیموكرات بۆ سوچی‌ به‌واتای‌ بانگهێشتكردنی‌ ته‌واوی‌ پێكهاته‌كانی‌ باكوری‌ سوریا دێت بۆ ئه‌و كۆنگره‌.

ئاشكرایكرد، تا ئێستا نازانرێت كۆنگره‌كه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت یاخود نا, به‌ڵام توركیا فشار له‌ روسیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆنگره‌كه‌ بێت و  ترسی‌ له‌ به‌شداری‌ كورد هه‌یه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر