ئه‌نجامی ريفراندۆم هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌‌

20/11/2017

‌ ‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ عێراق به‌بڕیارێك ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كاركردنی‌ به‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق جارێكی‌ تر حكومێكی‌ له‌باره‌ی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ 25ی‌ ئه‌یلولی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ركرد و تێیدا رایگه‌یاند، ریفراندۆمه‌كه‌ ناده‌ستورییه‌.

هه‌ر له‌و حوكمه‌یدا، دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ كاركردن به‌ ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌مو ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ی‌ تێدا به‌ڕێوه‌چوه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، بڕیاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ رێككه‌وتن بوه‌ له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ریفراندۆم قبوڵ ده‌كات و دواتر دانوستان له‌نێوان هه‌ردولا ده‌ستپێده‌كات.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر