زانا رۆستایی‌: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوودا سندوقی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ به‌كارده‌هێنرێت‌

19/11/2017

‌ ‌ زانا رۆستایی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ په‌راوێزی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ مانگی‌ داهاتوو یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێت و بڕه‌ پاره‌ی‌ پێویستیش بۆ  كۆمسیۆن ته‌رخان بكرێت.

وتیشی‌: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا سندوقی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی‌ هاوڵاتیان له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن  ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌. 

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدانی‌ گشتی‌ و تایبه‌تیش، ڕۆستایی‌ ڕایگه‌یاند، كۆمسیۆن ناتوانێت هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ یه‌ك ڕۆژدا ئه‌نجام بدات.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر