هه‌ولێر: به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمانه‌وه‌ نه‌خۆشێكی تالاسیمیا گیانی له‌ده‌ستدا‌

19/11/2017

‌ ‌ شه‌وی رابردوو نه‌خۆشێكی تالاسیمیا له‌ هه‌ولێر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت ‌و پاش مانه‌وه‌ی بۆ چه‌ند كاتژمێرێك، به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمانی پێویسته‌وه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات، كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشه‌ باسله‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ دووه‌م حاڵه‌تی مردنه‌ به‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ناو خێزانه‌كه‌یاندا و نه‌خۆشێكی تریان  ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروستبووه‌.

ئه‌مه‌ پرسه‌ی قوربانیه‌كی تری نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستییه‌، شۆخان شوكر ئه‌وكچه‌  یانزه‌ ساڵه‌ی كه‌ نه‌حۆشی تالاسیمیای هه‌بوو و شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه گه‌یاندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه به‌ وته‌ی سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ تالاسیمیاو كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ به‌هۆی نه‌بونی ده‌رمانی پێویست گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

شكار شوكر كه‌برای ئه‌و كچه‌ كۆچ كردوه‌یه‌ ده‌ڵێت ئه‌وه دووه‌مین كه‌سه‌ له‌ خانه‌وانه‌ده‌كه‌یان كه‌ به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست بدات، ده‌شڵێت نه‌خۆشێكی تریشیان هه‌یه‌ و چیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌.

به‌وته‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای‌ كوردستان به‌هۆی نه‌مانی ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ دروستبووه‌ كه‌ نه‌خۆشی تالاسیمیایان هه‌یه‌، ئه‌مساڵیش ۱٥ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمیش هۆشداریدا له‌كه‌می ده‌رمان و نه‌ناردنی ده‌رمان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ و ئێستاش له‌ زۆر نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌رمان و چاره‌سه‌ری‌ پێویست نیه‌، به‌ تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشی تالاسیمیا.

له‌ هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر  له‌ ۲٥۰۰ كه‌س نه‌خۆشی تالاسیمیایان هه‌یه‌ ، ئه‌مساڵیش ۳٥ حاڵه‌تی نوێی  ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی تاڵاسیما تۆماركراون.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر