وه‌زیری‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاوی‌ عێراق له‌باره‌ی‌ سه‌لامه‌تی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان دڵنیایی‌ ده‌دات‌

19/11/2017

‌ ‌ حه‌سه‌ن جه‌نابی‌ وه‌زیری‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ڕایگه‌یاند، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوی‌ دربه‌ندیخان نیه‌ و ڕایگه‌یاند، به‌پیێ‌ ئه‌و ئاماژانه‌ی‌ له‌ به‌رده‌ستیاندان پێكهاته‌ی‌ به‌نداوه‌كه‌ پارێزراوه‌ و زیانی‌ به‌رنه‌كه‌وتوه‌ و تا ئاستێكی‌ دیاریكراویش دڵنیان له‌سه‌لامه‌تی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان.

حه‌سه‌ن جه‌نابی‌- وه‌زیری‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، وتی؛ ئێمه‌ پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ سه‌ردانی‌ به‌ نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخانمان كرد و چه‌ند دیارده‌یه‌كی‌ نائاساییمان بینی‌ كه‌ كه‌مێك نیگه‌رانی‌ كردین، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ پێموایه‌ ئێستا زیاتر هه‌ست به‌ دڵنیایی‌ ده‌كه‌ین بڕیارماند ئاستی‌ ئاو له‌عه‌مباری‌ ئاوه‌كه‌دا داببه‌زێنرێت،  به‌پێی‌ ئه‌و ئاماژانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستماندان، هیچ ئاماژه‌یه‌ك  بۆ شكستهێنانی‌ پێكهاته‌ی‌ به‌نداوه‌كه‌ و تا ئاستێكی‌ دیاریكراو یش دڵنیاین له‌پارێزراوی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان، ئێمه‌ ڕازین له‌ خۆڕاگری‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ به‌ هێزه‌ لێیدا، وه‌ هه‌روه‌ها بریاره‌  چه‌ند پسپۆرێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سه‌ردانی‌ به‌نداوه‌كه‌ بكه‌ن  بۆ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ زیاترمان پێبده‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌  به‌پیی‌ ئه‌و زانیارایانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستی‌ ئێمه‌یه‌ دۆخی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان جێگه‌ی‌ مه‌ترسی‌ نیه‌.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر