ده‌ربه‌ندیخان: بومه‌له‌رزه‌ زیانی‌ به‌ 12 خوێندنگه‌ گه‌یاندووه‌ ‌

19/11/2017

‌ ‌ به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ خوێندن له‌ 12 خوێندنگه‌ی‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان ڕاگیراوه‌ و خوێندكاره‌كان به‌ناچاری‌ دابه‌شكراون به‌سه‌ر خوێندنگه‌كانی‌ تردا، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا 20 ڕۆژی تر ناتوانرێت له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان ده‌وام بكرێت.

په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش ده‌ڵێت, جگه‌ له‌ ( 45 ) ملیۆن دیناری‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی, حكومه‌ت هیچ بڕه‌ بودجه‌ و هاوكارییه‌كی‌ بۆ نه‌ناردون.

عامر و په‌یوه‌ند, دوو خوێندكاری قۆناخی ئاماده‌یین له‌ ده‌ربه‌ندیخان, جیاواز له‌ رۆژانی‌ پێش بومه‌له‌رزه‌كه‌، ئێستا بۆ گه‌یشتن به‌ خوێندگه‌,  ڕێگایه‌كی‌ دورتر ده‌بڕن, چونكه‌ خوێندنگه‌كه‌یان زیانی پێگه‌شتوه‌ و به‌ كه‌ڵكی‌ خوێندن نه‌ماوه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌وام له‌ خوێندنگه‌كه‌یان گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ بینایه‌كی تر, ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ خوێندن له‌ 12 خوێندنگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان راگیراوه‌. 

به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت, جگه‌ له‌ ( 45 ) ملیۆن دیناری‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ خوێندگا زیانلێكه‌وتووه‌كان, حكومه‌ت هیچ بڕه‌ پاره‌ و بودجه‌یه‌كی بۆ نه‌ناردون.

بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو, زیانێكی زۆری به‌ بینای په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و به‌شه‌ ناوخۆیی كوڕان و كچانی ئه‌و په‌یمانگایه‌ گه‌یاندوه‌, بۆیه‌ ئێستا ده‌وامی خوێندكاران له‌و په‌یمانگایه‌ ڕاگیراوه‌, سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی  سلێمانی ده‌ڵێت, تا 20 ڕۆژی تر, ناتوانرێت له‌ په‌یمانگاكه‌ 
ده‌وامبكرێت.

ئه‌و زیانه‌ زۆره‌ی كه‌ بۆمه‌له‌رزه‌, به‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ گه‌یاندوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی و كاره‌با و تۆڕی ئاوی ماڵان په‌كیانكه‌وتووه‌, به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, هیچ هه‌نگاوێكی بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ده‌ربه‌ندیخان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ نه‌ناوه‌.


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر