كه‌ركوك: له‌ ڕووداوێكی‌ هاتوچۆدا سێ كه‌س مردن‌

19/11/2017

‌ ‌ سێ كه‌س له‌ روداوێكی‌ هاتوچۆدا له‌ڕێگای‌ گشتی‌ كه‌ركوك - هه‌ولێر سێ‌ كه‌س مردن.  

ماهر محه‌مه‌د لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ كه‌ركوك به‌ KNN ڕاگه‌یاند، ڕووداوه‌كه‌ كاتژمێر 7:15 خوله‌كی‌ دوێنێ شه‌و ڕوویداوه‌.

لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ كه‌ركوك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، ئۆتومبیلێكی‌ بارهه‌ڵگرو ئۆتومبێلێكی‌ جۆری‌ كۆڕولا به‌یه‌كیاندا كێشاوه‌ و سێ كه‌س كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبیله‌ كرۆلاكه‌دا بون مردون كه‌ یه‌كێكیان ژنه‌.

لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ كه‌ركوك هۆكاری‌ روداوه‌كه‌ی‌ بۆ تیژڕه‌وی‌ شۆفێره‌كان گێڕایه‌وه‌. 



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر