چواره‌مین دیداری فیلمی كوردی له‌ یۆتۆبۆری به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌

19/11/2017

‌ ‌ بە دروشمی (سینەما چاوی مرۆڤایەتی و داهێنانە)، رۆژانی (24 بۆ 26/11/2017) کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی یۆتۆبۆری چوارەمین دیداری فیلمی کوردی لە وڵاتی سوید ئەنجام دەدات، لەم دیدارەدا شەش فیلمی کوردی نمایش دەکرێت و چەند سیمینارێک بەڕێوەدەچێت.
 
فیلمی سینەماییەکان بریتین لە: 
فیلمی (تونێلی مەرگ) دەرهێنانی (عەدنان عوسمان)
فیلمی (سیمای خۆڵەمێش) دەرهێنانی ( شاخەوان ئیدریس)
فیلمی (پەڕینەوە لە غوبار) دەرهێنانی (شەوکەت ئەمین گورگی).
کورتەفیلمەکان بریتین لە :
کورتەفیلمی (مایکرۆفۆن) دەرهێنانی (کەریمۆک)
کورتەفیلمی (سەرۆک) دەرهێنانی (ڕزگار حسێن)
کورتەفیلمی (خڕش) دەرهێنانی (سەرکەوت مستەفا)
ناونیشان :
 FOLKETS HUS HAMMARKULLEN




تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر