هه‌ولێر: ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا‌

19/11/2017

‌ ‌ وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به KNNی ڕاگه‌یاند، كاتژمێر ۱۲ی شه‌وی ڕابردوو ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌ ڕوداوێكی كوشتن له‌ نزیك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر و دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كه‌یه‌وه‌ به‌گولله‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ری دراوه كوژراوه.

وتیشی: پاسه‌وانه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كوشتنه‌كه‌ش پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر