ئارام شێخ محه‌مه‌د هه‌وڵی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكی‌ په‌كخست‌

19/11/2017

‌ ‌ به‌ هه‌وڵی‌ ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران هه‌وڵی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ڕاگیرا.

نوسینگه‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ ئارام شێخ محه‌مه‌د بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا  بۆ جاری‌ دووه‌م پرسی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌  پارێزگای‌ كه‌ركوك خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌، به‌ڵام  بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌  ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقه‌وه‌ ڤیتۆ كرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌ر نه‌درا.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی‌ پێكهاته‌كانی‌ توركمان و عه‌ره‌به‌وه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، به‌ ئامانجی‌ دروستكردنی‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م دیاریكردنی‌ پارێزگارێكی‌ نوێ‌ بۆ كه‌ركوك.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر