سبه‌ینێ دادگای‌ فیدراڵی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌‌

19/11/2017

‌ ‌ دادگا باڵای‌ فیدراڵی عێراق سبه‌ینێ كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی‌ حه‌وت دۆسیه‌ ده‌كات، یه‌كێك له‌ دۆسیه‌كان تایبه‌ته‌ به‌ پرسی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌.

ئه‌یاس سامۆك وته‌بێژی‌ دادگای‌ فیدراڵی ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌و دۆسیه‌یانه‌ی‌ كه‌ له‌دانیشتنی‌ سبه‌ینێدا دادگای‌ گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت، دۆسیه‌ی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ وتی‌: سبه‌ینێ دادگای‌ فیدراڵی تاوتوێی‌ ئه‌و چوار تانه‌یه‌ ده‌كات كه‌ له‌باره‌ی‌ ناده‌ستوریبونی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاڕاسته‌ی‌ كراوه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر