به‌رپرسێكی‌ یه‌كگرتوو: ئه‌م حكومه‌ته‌ی‌ ئێستا له‌ گفتوگۆدا له‌گه‌ڵ به‌غداد سه‌ركه‌وتوو نابێت‌

19/11/2017

‌ ‌ مسته‌فا عه‌بدوڵا ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ جێبه‌جێكردنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان،  به‌ KNN راگه‌یاند حكومه‌تی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناتوانێت چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كان بكات ‌و گفتوگۆی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات.

ئاشكرایكرد، ئه‌وان وه‌كو یه‌كگرتوو بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ گفتوگۆی‌ جدی‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن ‌و حكومه‌ته‌ كاتییه‌كه‌ش ده‌بێت له‌ حزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كان پێكبێت ‌و كات ‌و ئه‌ركه‌كه‌شی‌  دیاریكراوبێت.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر