شارباژێر: خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ له‌گه‌ڵ مه‌كۆكانی‌ شارباژێڕ و ماوه‌ت و پێنجوێن كۆبوه‌وه‌‌

18/11/2017

‌ ‌ سكرتێری‌ باژێڕوانه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یجوری‌، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی‌ ناوخۆی‌ گۆڕان و  دوایه‌مین پێشهات ‌و گۆڕانكارییه‌كانی‌ هه‌رێم، له‌گه‌ڵ باژێڕوان و ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ بازنه‌ و ڕایه‌ڵه‌كانی‌، مه‌كۆكانی‌ شارباژێر و پێنجوێن و ماوه‌ت كۆبونه‌وه‌.

باژێڕوانی‌ مه‌كۆی‌ شارباژێر ڕایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ خۆئاماده‌كردن بووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان..

وتیشی‌؛ عوسمان حاجی‌ مه‌حمود ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن و ئاسۆ ڕه‌حیم ڕێكخه‌ری‌ ژووری‌ په‌یجوری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان,گوێیان له‌ ڕه‌خنه‌ ‌و تێبینیه‌كانی‌ باژێڕوان ‌و ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ بازنه‌ و ڕایه‌ڵه‌كانی‌ ،هه‌رسێ مه‌كۆی‌  شارباژێر و پێنجوێن و ماوه‌ت گرت.

هه‌روه‌ها دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یان بۆ ئاماده‌بوان رونكرده‌وه‌ كه‌له‌ دوای‌ 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ڕویانداوه‌ به‌تایبه‌تی‌ ڕیفراندۆم ‌و لێكه‌وته‌كانی‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر