باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق: هه‌ركاتێك هه‌رێم مه‌رجه‌كانی به‌غدادی جێبه‌جێكرد فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌‌

18/11/2017

‌ ‌ فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق به‌ KNN ی راگه‌یاند ئه‌نكه‌ره‌ پشتیوانی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ده‌كات..

راشیگه‌یاند هه‌ركاتێك هه‌رێم مه‌رجه‌كانی به‌غدای جێبه‌جێكرد ئه‌و كاته‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌..

فاتح یه‌ڵدز- باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق، وتی؛ ئێمه‌ وه‌ك ده‌وڵه‌تی توركیا پشتیوانی گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كاتێك ده‌ست پێ بكات به‌ڵام تائێستا گفتوگۆ ده‌ستی پێنه‌كردووه‌ توركیا به‌ به‌رده‌وامی،  پشتیوانی عێراق ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد...

وتیشی: سه‌باره‌ت به‌ فرۆكه‌خانه‌كانی باكوری عێراق، داواكاریه‌كی روون هه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و فرۆكه‌خانانه‌ به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ركاتێك ئه‌و داواكاریه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ جێبه‌جێكران گه‌شته‌كانی توركیا بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی ئه‌وێ ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌...


تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر