كه‌ركوك: عوسمانی‌حاجی ‌مه‌حمود و ئاسۆ ڕه‌حیم له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌‌

14/11/2017

‌ ‌ رێكخه‌ری‌ باژێڕوانه‌كان و رێكخه‌ری‌ ژووری ‌په‌یجوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌ سه‌ردانی‌ كه‌ركوكیان كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوراوانی‌ گۆران, ره‌وشی‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌ دابڕێنراوه‌كان تاوتوێكرد.

عوسمانی‌حاجی‌ مه‌حمود، ئه‌ندامی‌خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ‌و ئاسۆ ڕه‌حیم رێكخه‌ری‌ ژووری ‌په‌یجوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌، له‌ چوارچێوه‌ی‌ رێكخستنی‌ كاری‌ رێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا, له‌گه‌ڵ بازنه‌ ‌و رایه‌ڵه‌كانی‌ مه‌كۆكانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك و خورماتوو دوز و ژووری‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان كۆبوونه‌وه‌.

عه‌بدولمه‌تین محه‌مه‌د, به‌رپرسی‌ میدیای مه‌كۆی‌ خورماتوو به‌ KNN راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دۆخی‌ سیاسی‌ ‌و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ڕووداوه‌كانی دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر ‌و چۆنێتی‌ تێپه‌ڕاندنی‌ بارودۆخه‌كه‌ كرا.

وتیشی‌: به‌شداربووانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌بێت گۆڕان بۆ دۆخی‌ ئێستای‌ كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان خۆی‌ ئاماده‌ بكات.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر