یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانی‌ دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سزادانی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كورد بوو‌

14/11/2017

‌ ‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌هۆی‌ ته‌واونه‌بوونی‌ نیسابی‌ یاساییه‌وه‌ دواخرا بۆ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌.

ئه‌مین به‌كر جێگری‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ KNN ڕایگه‌یاند, له‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك خرابووه‌ به‌رنامه‌ی‌ كاره‌وه‌, له‌گه‌ڵ بابه‌تی‌ ئه‌و 14 په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ش كه‌ هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ سزادانیان به‌هۆی‌ به‌شداریكردن له‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێم, به‌ڵام زۆرینه‌ی‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ نیساب ته‌واو نه‌بێت له‌ دانیشتنه‌كه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌هۆی‌ ئاماده‌نه‌بونی‌ چه‌ندین په‌رله‌مانتاری‌ دیكه‌, كۆبونه‌وه‌كه‌ دواخرا بۆ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌. 

له‌باره‌ سزادانی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كوردانه‌ش به‌هۆی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌, ئه‌مین به‌كر ڕایگه‌یاند, تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی‌ ماوه‌ته‌وه‌, چونكه‌ هیچ ده‌قێكی‌ یاسایی‌ نیه‌ بۆ سزادانی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌.   



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر