عه‌بادی‌: حكومه‌تی‌ عێراق پابه‌نده‌ به‌پێدانی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌

14/11/2017

‌ ‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ عیراق جارێكی‌ دیكه‌ پابه‌ندبوونی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ به‌ پێدانی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دوپاتكرده‌وه‌, ڕاشیگه‌یاند, ڕێوشوێنی‌ پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان. 

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ عیراق له‌ كۆنگره‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ هه‌فتانه‌یدا ڕایگه‌یاند, به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پاشگه‌زبۆته‌وه‌ له‌ ڕه‌شنوسی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا, بۆیه‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وازه‌ سنورییه‌كان, وتیشی‌, چۆن ناوچه‌ ناكۆكی‌ له‌سه‌ره‌كانیان كۆنترۆڵكرده‌وه‌, ئاواش ده‌روازه‌ سنورییه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه‌.

عه‌بادی‌ له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا ته‌ئكیدی‌ له‌سه‌ر سه‌قامگیریی‌ و سه‌پاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ناوه‌ندو یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عیراق كرده‌وه‌و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شی‌ به‌پێویست زانی‌ بۆ خزمه‌تی‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی‌ عیراق و به‌تایبه‌تیش هاوڵاتیانی‌ كورد, هاوكات داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كرد به‌ سه‌پاندنی‌ سه‌روه‌ریی‌ ده‌وڵه‌ت و یاساو ده‌ستور, به‌تایبه‌تیش له‌ سامانی‌ نه‌وت و ده‌روازه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و كۆنترۆڵكردنی‌ سنوره‌كان, له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وتی‌, پێشوازی‌ له‌هه‌ر هه‌ڵوێستێك ده‌كه‌ین به‌و ئاراسته‌یه‌دا بێت.    
   



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر