ئێران: خه‌ڵكی‌ سه‌رپێڵی‌ زه‌هاو شه‌وی‌ رابردوو له‌ ژێر خێمه‌دا رۆژیان كرده‌وه‌‌

14/11/2017

‌ ‌ تیمه‌كانی‌ فریاگوزاری‌ ئێران به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕان و رزگاركردنی‌ قوربانییانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ شاری‌ سه‌رپێڵی‌ زه‌هاوی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان. تیمه‌كان شۆفڵ ‌و حه‌فاره‌ به‌كارده‌هێنن بۆ لابردنی‌ داروپه‌ردوی‌ ماڵ و باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كان. به‌هۆی‌ وێرانبوونی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ خانوه‌كانیشیان شه‌وی‌ رابردوو ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ دانیشتوانی‌ شارۆچكه‌كه‌ له‌ژێر خێمه‌ ‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان رۆژیانكرده‌وه‌.

هه‌وڵه‌كانی‌ رزگاركردنی‌ به‌ركه‌وتوانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوو له‌لایه‌ن تیمه‌كانی‌ فریاگوزارییه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ سه‌رپێڵی‌ زه‌هاوی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای‌ رزگاربوانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌وتونه‌ ژێر داروپه‌ردوی‌ روخاوی‌ باڵه‌خاكانه‌وه‌ تا ئێستا به‌ زیندویی‌ ماونه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئه‌وانه‌ی‌ رزگاربون باس له‌ساتی‌ هه‌ستكردن به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌كه‌ن ‌و ده‌ڵێن سه‌ره‌تا له‌رینه‌وه‌یه‌كی‌ سوك بوه‌و پاشان هه‌ستیان به‌ به‌هێزی‌ كردوه‌.

عه‌لی‌ مۆریدی‌-خه‌ڵكی‌ سه‌رپێل زه‌هاو، وتی؛ له‌سه‌ره‌تادا له‌رینه‌یه‌وه‌كی‌ سوك بو. ئه‌وكات ده‌مانپرسی‌ چی‌ بكه‌ین ئه‌گه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ دوباره‌ ببێته‌وه‌. براكه‌م له‌ژێر داروپه‌ردو گیرخواردبو. كاتێك كارمه‌ندانی‌ فریاگوزاری‌ دوای‌ سه‌عاتێك ده‌ریانهێنا زۆر دره‌نگ بو، گیانی‌ سپارد..

به‌شێك له‌و باڵه‌خانانه‌ی‌ زیانی‌ زۆریان به‌ركه‌وتوه‌ له‌شارۆچكه‌ی‌ سه‌رپێڵی‌ زه‌هاو له‌سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا دروستكراون.

به‌گوێره‌ی‌ دواین ئاماری‌ میدیاكانی‌ ئێران نزیكه‌ی‌ 450  كه‌س له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار كه‌سیش برینداربون. به‌شێكی‌ زۆری‌ برینداره‌كان برینه‌كانیان سوك بوه‌ به‌ڵام هێشتا نزیكه‌ی‌ 1000 كه‌س له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌رده‌كرێن.

سۆفی‌ ئه‌لباسێل-خه‌ڵكی‌ سه‌رپێل زه‌هاو، وتی؛ من سێ كه‌سی‌ خێزانه‌كه‌م له‌ده‌ستداوه‌‌و یه‌كێكیشیان برینداربوه‌. ئه‌وانی‌ مردون بریتی‌ له‌ كوڕه‌كه‌كه‌م‌و بوكه‌كه‌كه‌م‌و نه‌وه‌كه‌م.

به‌هۆی‌ ئه‌و زیانه‌ زۆره‌ی‌ به‌ر خانوه‌كانیان كه‌وتوه‌، شه‌وی‌ رابوردو خه‌ڵكی‌ شارۆچكه‌كه‌ له‌ژێر خێمه‌ و له‌سه‌ر جاده‌‌و شه‌قامه‌كاندا رۆژیان كرده‌وه‌.

شارۆچكه‌ی‌ سه‌رپێڵی‌ زه‌هاو زۆرترین زه‌ره‌ری‌ به‌ركه‌وتوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی‌ به‌ گوڕی‌ 7.3  پله‌ شه‌وی‌ دوو شه‌ممه‌ له‌ نزیك گوندی‌ ئه‌زگه‌ڵ له‌سه‌ر سنوری‌ خۆرهه‌ڵات و باشووری‌ كوردستان روویدا. 

له‌گه‌ڵ‌ به‌رده‌وامبونی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ رزگاركردنی‌ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌، میدیای‌ فه‌رمی‌ ئێران بڵاویكرده‌وه‌، قوربانیان پێویستیان به‌ كۆمه‌ك ‌و فریاگوزاریی‌ زیاتره‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر