خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌ت به‌هۆی‌ هه‌ژاریه‌وه‌ عاره‌بانه‌كه‌ی‌ ده‌فرۆشێت‌

14/11/2017

‌ ‌ به‌هۆی‌ خراپی‌ گوزه‌رانی‌ و پێنه‌دانی‌ موچه‌وه‌، خاوه‌ن پێداویستیه‌كی‌ تایبه‌تی دانیشتووی ته‌قته‌ق، ناچاربووه‌ عاره‌بانه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌ی خۆی بفرۆشێت كه‌ دوای‌ له‌ده‌ستدانی‌ قاچه‌كانی‌ تاكه‌ هیوای‌ ئه‌و بووه‌.

 ئه‌و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌، ده‌ڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم هیچ هاوكارییه‌كی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تی‌ ناكات و قه‌یرانی‌ دروستكراوی دارایی‌ به‌جۆرێك كاریگه‌ری‌ كردوه‌ته‌ سه‌ر ژیانیان كه‌ ناچارن په‌نا بۆ فرۆشتنی پێداویستیه‌كانی خۆشیان به‌رن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر