پێشمه‌رگه‌یه‌ك خۆی‌ كوشت ‌و هاوڵاتیه‌كیش كوژرا‌

14/11/2017

‌ ‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ گوندێكی‌ سه‌ر به‌ رانیه‌ خۆی‌ كوشت،  كاسبكارێك له‌ شارۆچكه‌ی‌ سه‌روچاوه‌ به‌ ده‌مانچه‌ كوژرا.

شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ راپه‌ڕین، به‌ KNNی‌ راگه‌یاند پێشمه‌رگه‌كه‌ دانیشتوی‌ گوندی‌ قه‌ره‌نی‌ ئاغا بووه‌‌و به‌ چه‌كی‌ كڵاشینكۆف له‌ماڵه‌كه‌یدا خۆی‌ كوشتووه‌‌و به‌وته‌ی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌رونی‌ هه‌بووه‌.

وته‌بێژی‌ پۆلیس ده‌ڵێت: له‌ شارۆچكه‌ی‌ سه‌روچاوه‌ش هاوڵاتیه‌كی‌ ته‌مه‌ن 41 ساڵ كه‌ كاسبكار بووه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی‌ لێكراوه‌‌و پێنج گولـله‌ی‌ به‌ركه‌وتووه‌‌و كوژراوه‌.

به‌پێی‌ ئاماری‌ پۆلیسی‌ ڕانیه‌، له‌شه‌ش مانگی‌ رابردودا دوو هه‌زار ‌و 41 ڕووداوی‌ جۆراوجۆر ڕوویانداوه‌ و به‌هۆیانه‌وه‌ 55 كه‌س گیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌نێویاندا شه‌ش حاڵه‌تی‌ كوشتن‌و 3 حاڵه‌تی‌ خۆكوشتن هه‌ن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر