په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد: چاره‌سه‌ری‌ پشكی‌ هه‌رێم له‌ بودجه‌ ته‌نها له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌‌

14/11/2017

‌ ‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: كێشه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ عێراق ‌و پشكی‌ هه‌رێم، ته‌نها له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

مه‌لا قادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، له‌ ساڵانی‌ رابردووشدا به‌غداد  هه‌ر جاره‌‌و به‌بیانوویه‌ك، بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كه‌مكردۆته‌وه‌.

ده‌شڵێت، پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌زووترین كات، ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر