له‌ هه‌ولێر ‌و سلێمانی‌ نزیكه‌ی‌ 65 هه‌زار تووشبووی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ هه‌یه‌‌

14/11/2017

‌ ‌ نه‌خۆشیه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، له‌ هه‌ولێر ‌و سلێمانی‌ نزیكه‌ی‌ 65 هه‌زار كه‌سی‌ توشبوو به‌و نه‌خۆشیه‌ تۆماركراون.

به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌وه‌ له‌ هه‌ولێر ‌و سلێمانی‌ چه‌ند چالاكیه‌ك به‌ڕێوه‌چوون، به‌ڕێوبه‌ری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ ئاواره‌كانه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 34 هه‌زار نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ له‌یلا قاسم چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن ‌و ئه‌مساڵیش هه‌زار ‌و 700 حاڵه‌تی‌ نوێ تۆماركراون.

به‌پێی‌ ئاماری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر، نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌ سه‌دا 30 سه‌رجه‌م نه‌خۆشیه‌كان پێكده‌هێنێت.

د.ته‌ها مه‌حوی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ شه‌كره‌ له‌ سلێمانی‌، به‌ KNN راگه‌یاند، له‌ سلێمانی‌ نزیكه‌ی‌ 30 هه‌زار تووشبووی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ هه‌ن ‌و ئه‌مساڵیش زیاتر له‌ دوو هه‌زار ‌و 500 حاڵه‌تی‌ نوێ تۆماركراون.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر