په‌رله‌مانتارێك: نابێت هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕێی قه‌ره‌بوو له‌م حكومه‌ته‌ بكات ‌

14/11/2017

‌ ‌
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ، ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕێ ناكرێت حكومه‌ت به‌هانای لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ بچێت ‌و نابێت هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕێی قه‌ره‌بوو له‌م حكومه‌ته‌ بكات چونكه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ هه‌موو سه‌رمایه‌ی مادیی و مه‌عنه‌وی ئه‌م هه‌رێمه‌ی شكستپێهێناوه‌.

وتیشی: خوازیارن ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ڕێكخراوه‌كان بتوانن قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوان بكه‌نه‌وه‌. 

ئه‌و وتانه‌ش له‌میانه‌ی سه‌ردانی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی گۆڕان و یه‌كێتیدا هات كه‌ سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردبوو بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌و سنوره‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر