ئه‌مریكا سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ هه‌رێم ‌و رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌كات‌

14/11/2017

‌ ‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، به‌ناوی‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ هه‌رێم ‌و رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌كات.

هێزه‌ر ناوێرت، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، ئه‌مریكا گوزارشت له‌ خه‌می‌ قوڵی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ ژیانیان تێكچووه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ یاخود برینداربون یان زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ له‌بیر ناكرێن.

به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حه‌وت هاوڵاتی‌ مردن ‌و زیاتر له‌ 300 دیكه‌ش برینداربوون، له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانیش 445 كه‌س مردن ‌و حه‌وت هه‌زار ‌و 100 دیكه‌ش برینداربوون.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر