پارتی‌: پشتگیری‌ كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ناكه‌ین‌

14/11/2017

‌ ‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت حزبه‌كه‌ی‌ پشتگیری‌ له‌ كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ناكات, چونكه‌ سه‌ر به‌و گروپه‌یه‌ كه‌ ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كردووه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌ هۆشیار سیوه‌یلی‌ به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌ رایگه‌یاندووه‌ رزگار عه‌لی‌ كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك سه‌ر به‌و گروپه‌ی‌ ناو یه‌كێتییه‌ كه‌ ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كردووه‌, بۆیه‌ ئه‌وان پشتگیری‌ ناكه‌ن تا ببێته‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك.

به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌ هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بخه‌نه‌ سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی‌ تازه‌, ڕونیشیده‌كاته‌وه‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران نابێت والێكبدرێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر حسابی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و  ڕۆژێك له‌ ڕۆژان نه‌یان ویستووه‌ له‌ دژی‌ ئێران هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر