حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌ڵامی‌ بڕیارێكی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ تایبه‌ت به‌ ده‌ستوری‌ عێراق ده‌داته‌وه‌‌

14/11/2017

‌ ‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ بڕیارێكی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ راڤه‌كردنی‌ ماده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌ستور و رایده‌گه‌یه‌نێت رێز له‌ راڤه‌كردنه‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ ده‌گرن.

حكومه‌تی‌ هه‌رێم راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌یبه‌وه‌داوه‌ كه‌ رێز له‌ راڤه‌كردنی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ بۆ ماده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌ستوری‌ عێراق ده‌گرن  و دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بڕوایا وایه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی‌ دیالۆگێكی‌ نیشتمانی‌ گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكییه‌كان له‌ رێگه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ته‌واوی‌ هه‌موو ماده‌كانی‌ ده‌ستوری‌ عێراقه‌وه‌ به‌ جۆرێك ببێته‌ هۆی‌ زامنكردنی‌ پاراستنی‌ ماف و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ هاتوو له‌ ده‌ستوردا به‌و پێیه‌ی‌ ئه‌مه‌ تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ زامنكردنی‌ یه‌كێتی‌ عێراق.

شه‌شی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌سه‌ر داوای‌ حكومه‌تی‌ عێراق دادگای‌ فیدراڵی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ 122ی‌ سه‌باره‌ت به‌ راڤه‌كردنی‌ ماده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌ستور ده‌ركرد كه‌ ده‌ڵێت كۆماری‌ عێراق ده‌وڵه‌تێكی‌ فیدراڵی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌، خاوه‌ن سه‌روه‌ری‌ ته‌واوه‌ كه‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌ تێیدا كۆماری‌ دیموكراتی‌ په‌رله‌مانییه‌ و ئه‌م ده‌ستوره‌ زامنی‌ یه‌كێتی‌ عێراقه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر