د.میران محه‌مه‌د برینداره‌كانی ده‌ربه‌ندیخان ته‌ندروستیان باشه‌ ‌

14/11/2017

‌ ‌ به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی شه‌هید حه‌مید و نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید تۆفیقی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیدا،  ئێستا ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ داخراون و مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی شه‌هید ئازادی مامه‌ عه‌له‌، وه‌ك تاكه‌ نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و هاوڵاتیانی قه‌زاكه‌ پێویسته‌ له‌ كاتی پێویستیدا سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانییش، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ی برینداره‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ دوای چاره‌سه‌ركردنیان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراون و سه‌رجه‌میان ته‌ندروستیان باشه‌ و ئێستا ته‌نها 10 بریندار له‌ نه‌خۆشخانه‌دا ماون.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر