په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌‌

14/11/2017

‌ ‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ دیاری بكات بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی سبه‌ی كۆببێته‌وه‌.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ كۆببێته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ دیاری بكات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌پێی حوكمی بڕگه‌ یه‌كی مادده‌ی پێنج و بڕگه‌ دووی مادده‌ی 17 و بڕگه‌ یه‌كی مادده‌ 18 له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق، ژماره‌ یه‌كی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ دانیشتنی ژماره‌ 5ی ئاسایی خولی پایزه‌، له‌ساڵی چواره‌می خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان. 



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر