زیانه‌كانی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان ئاشكراده‌كرێت‌

14/11/2017

‌ ‌ به‌رپرسی به‌شی سه‌لامه‌تی له‌ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كه‌وتووه‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ مێژووی دروستكردنی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ كه‌ 66 ساڵه‌ تا ئێستا هیچ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزی له‌و شێوه‌یه‌ی ڕووبه‌ڕووی نه‌بوه‌ته‌وه‌.

 ده‌شڵێت: به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كردویانه‌ به‌نداوه‌كه‌ زیانی وای پێنه‌گه‌یشتوه‌ كه‌ مه‌ترسی دروست بكات و هاوڵاتیانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر به‌رنداوه‌كه‌ كه‌وتوون هیچ مه‌ترسیه‌كی بۆ سه‌ر دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری به‌نداوه‌كه‌ نییه‌، ته‌نها پێویسته‌ به‌زوترین كات ئه‌و به‌شانه‌ی به‌نداوه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكرێن كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر