ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیان له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ‌

14/11/2017

‌ ‌ به‌گوێره‌ی‌ دوایین ئامار، ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان، 7500 كه‌سی‌ تێپه‌ڕاندوه‌، دوای‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ش چه‌ند جارێكی‌ تر بومه‌له‌رزه‌ رویداوه‌ كه‌ به‌رزترینیان به‌گوڕی‌ 4.6 پله‌ بووه‌ به‌پێوه‌ری‌ رێخته‌ر. 

ئاژانسی‌ ته‌سنیمی‌ ئێرانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، به‌پێی‌ دوایین ئاماری‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، گه‌یشتوه‌ته‌ 445 كه‌س، ئه‌وانه‌شی‌ برینداربوون، حه‌وت هه‌زار ‌و 100 كه‌سن.

مانگی‌ سوری ئێرانی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، تیمه‌كانی ره‌وانه‌ی‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كان كردوه‌ ‌و خێوه‌تگه‌ی‌ كاتییان بۆ لێقه‌وماوان دروستكردوه‌.

پارێزگاری كرماشان رایگه‌یاندوه‌، بۆ رێزلێنان له‌گیانی‌ قوربانییه‌كان، ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژ ماته‌مینی‌ راده‌گه‌یه‌نن، راشیگه‌یاند، له‌ دوای‌ بومه‌له‌رزه‌ كاره‌ساتباره‌كه‌وه‌، چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ی‌ تر روویانداوه‌، كه‌ به‌هێزترینیان دوێنێ‌ بوه‌ ‌و گوڕه‌كه‌ی‌ گه‌یشتۆته‌ 4.6 پله‌ به‌پێوه‌ری‌ رێخته‌ر.



تێبینی بنوسە

هه‌واڵی زیاتر